AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٨ ١١:٥٧

چوارچێوه‌ی هەماهەنگی رایگه‌یاند:

ئەگەری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق لە ئارادایە

ئەگەری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق لە ئارادایە

سەرکردەیەکی چوارچێوه‌ی هەماهەنگی رایگه‌یاند، ئەگەر کوتلە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق نەیەنە پێشەوە و لەسەر هەڵوێستەکانی خۆیان سوور بن، پەنا دەبرێتە بەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود حەییانی سەرکردەی له‌ چوارچێوەی هەماهەنگی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئەگەر هەندێک لە کوتلە سیاسییەکان لەسەر هەڵوێستەکانی خۆیان سوور بن و ڕێگە لە تەواوبوونی نیسابی یاسایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بگرن، ئەوە چوارچێوەی هەماهەنگی ناچار دەکەن پەنا بۆ بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوینەران بەرێت".

وتیشی: "چوارچێوەی هەماهەنگی پێیباشە هەموو لایەنەکان لەڕێگای دیالۆگێکی نیشتیمانییەوە بەشداریی حکومەتی داهاتوو بکەن، بەڵام ئەگەر بێت و لەدانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دوو لەسەر سێی ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەن بۆ تەواوکردنی نیسابی یاسایی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئامادە نەبن بۆئەوەی دواتر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران رابسپێرێت، ئەوە هاوپەیمانێتییەکەیان پەنا بۆ بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان دەبات".

News ID 42594

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha